هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین لیۆنێڵ مێسی ئه‌ستێره و کابتنی هه‌ڵبژارده‌که له ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌که‌ی ڕازیه دوای ئه‌وه‌ی توانیان به‌ئه‌نجامی یه‌کسانی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ له‌و ووڵاته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
مێسی که له‌م یاریه‌دا ئاستی وه‌کو پێویست نه‌بوو ڕه‌خنه‌ی له شێوه‌ی یاری کردنی هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ گرت‌و وه یاریه‌که‌شی به‌شه‌ر له جیاتی یاری تۆپی پێ ناوزه‌ند کرد.
مێسی ووتی “یاریه‌که‌ی زۆر تووند بوو، زیاتر له یاری شه‌ر ده‌چو نه‌ك تۆپی پێ ، وه یاری چونی وه‌کو ئه‌م یاریه هه‌میشه قورسه بۆ ئێمه، وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا چیمه‌نی یاریگاکه زۆر خراپ بوو ، به‌ڵام من نامه‌وێت ئه‌وه به به‌هانه بهێنمه‌وه
ئێمه پێمان باش بوو که به‌سێ خاڵه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه به‌ڵام خاڵێكیش خراپ نیه وه زۆر باشتره له دۆراندن، چونکه یه‌کسانیه‌که ئێمه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندیه‌که هێشته‌وه وه ده‌بێت یاری داهاتومان به‌رامبه‌ر به ئۆرۆگویا ببه‌ینه‌وه. “.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه ئێستا ئه‌رجه‌نتین به کۆکردنه‌وه‌ی 14 له‌یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌مه‌ریکای باشوردایه بۆ جامی جیهانی 2014 ی به‌رازیل.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|شنبهبرچسب:,|